Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 09:07

پۆلیس زانیاری لەبارەی کوشتنی ئافرەتێک لە ڕانیە بڵاو دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند، لە شاری ڕانیە تەرمی ئافرەتێک گەیەنراوەتە پزیشکی دادوەری کە شوێنی فیشەک بە جەستەیەوە هەیە.

لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە "لە ناحییەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای ڕانیە لە نزیك پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل ڕووداوێڪی تەقەکردن ڕوویدا، لە ئەنجامدا کەسێك بەناوی(پ.ن.م) لە ڕەگەزی مێ لە دایڪبووی ساڵی 1971 پیشە ژنی ماڵ دانیشتووی هەولێر- پیرزین گیانی لە دەستدا".

ڕوونیشی کردەوە کە ئێستا دوو کەس بە تۆمەتی تەقەکردنەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەشدا "پەڕاوی لێڪۆڵینەوە ڪرایەوە، تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشڪنینی توێڪاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دووپاتیشی کردەوە کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە".

جێی باسە لەماوەی 15 ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە سێیەم حاڵەتی کوشتنی ئافرەتە لە هەرێمی کوردستان  تۆمار دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.