Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 09:07

وەزارەتی تەندروستی بەکارهێنانی دەرزی تێکەڵە بۆ نەخۆش قەدەخە دەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێک دەرزی تێکەڵە قەدەخە دەکات. 

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان گشتاندنی بۆ نووسراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق کردووە و ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکانی کردووە، تێیدا "بەکارهێنانی دەرزی تێکەڵە بۆ نەخۆش بە هەموو شێوەیەک قەدەخە دەکات"..

لە نووسراوەکەدا ئاماژەی بەوەدراوە "تێکەڵکردنی هەردوو ئەمپوڵی دەرمانی (ڤۆڵتارین و دیکادرۆن) لە یەک دەرزیدا کە لەناو خەڵکدا بە تێکەڵە ناسراوە، قەدەخەیە".

ڕوونیشی کردۆتەوە کە بڕیارەکە بەهۆی ئەو زیان و کاریگەرییە تەندروستییە مەترسیدارانەی لێی دەکەوێتەوە، دراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.