ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید له دایكبووی ساڵی 1968ی گوندی (ههرنێ)ی سه‌ر به شاره‌دێی دینارتێیه، له شاڵاوی جینۆسایدی بارزانییه‌كاندا له ساڵی 1983 باوك و كه‌سوكاره‌كه‌ی ئه‌نفالكراون و ته‌نیا ئه‌و وه‌ك ڕۆڵه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌ی ڕزگاری بووه، دوای ڕزگاربوونیشی ئاواره‌ی ئێران بووه.
له دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 بووه‌ته ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی یه‌كێتی قوتابییانی كوردستان.
دواتر بووه به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ناوه‌ندیی ڕێكخستنی پارتی.
ماسته‌ری له بواری ئاسایشی نیشتمانی له زانكۆی ئاسایشی نیشتمانی عێراقی له به‌غدا ته‌واو كردووه.
هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له ئه‌ندازیاری شارستانی له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له شاری هه‌ولێر به‌ده‌ستهێناوه.
ئێستا وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
به‌ڕێوه‌به‌ری شیكردنه‌وه‌ی هه‌واڵگری بووه له ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له ساڵانی 2005 – 2012.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌هێشتنی تاوانی ڕێكخراو له به‌رگری سه‌ر به ده‌زگای پاراستن بووه له ساڵانی 2000 – 2005.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دواداچوون بووه له مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارتی له‌نێوان ساڵانی 1997 – 2000.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی یه‌كێتی قوتابییانی كوردستان بووه له ساڵانی 1993 – 1997.
ئه‌ندامی ڕێكخراوی شانده‌ر بووه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان له ساڵی 2000.
جگه له زمانی دایك، زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، ئینگلیزی و فارسی ده‌زانێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م مه‌حموود محه‌مه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند كه ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید به فه‌رمی كاندیدی پارتییه بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.