Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 08:01

ئەمڕۆ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی قەتەر دەكات 

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی قەتەر دەكات كە لە میانیدا لەگەڵ میری ئەو وڵاتە، تەمیم بن حەمەد ئال سانی كۆدەبێتەوە.
کوردستان TV
100%

دوێنێ نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە سبەی سێشەممە كە( دەكاتە ئەمڕۆ) مەسرور بارزانی لە سەر بانگهێشتی فەرمی میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، بە یاوەری شاندێكی حكوومی، سەردانی قەتەر دەكات.
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆكی حكوومەت راشیگەیاندووە كە مەسرور بارزانی لە سەردانەكەیدا، جگە لە كۆبوونەوە لە گەڵ میری قەتەر، هەروەها لە گەڵ بەرپرسانی باڵای دیكەی ئەو وڵاتەش كۆدەبێتەوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو كە لە كۆبوونەوەكانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای قەتەر، گفتوگۆ دەكرێت دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانیی، وەبەرهێنان، وزە و كشتوكاڵ.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.