بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 2022/2/15 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە مایك برایسۆن ڕیچاردسۆن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لە كۆبوونەوەیەكدا پرۆسەی سیاسی لە عێراق، هەڵبژاردن و ئاكامەكانی، دانیشتنی یەكەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان، هەنگاوەكانی دوای ئەوە و گرنگیی پشتگیریی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە پرۆسەی دیموكراسی لە عیراق، تاوتوێ كران.
نێچیرڤان بارزانی، دوای خستنەڕووی پوختەیەك دەربارەی كۆی دۆخەكە، جەختی لەوە كردەوە كە عێراق و هەرێمی كوردستان پێویستییان بە ئارامی و سەقامگیرییە بۆ ئەوەی بتوانرێت بەرنامەیەك جێبەجێ بكرێت كە لە بەرژوەندیی تەواوی پێكهاتەكانی عێراقدا بێت.
هەردوولا جەختیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەریتانیا كردەوە و لایەنی بەریتانی سوپاسی هەوڵەكانی نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ بەریتانیا. هەروەها باس لە پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ كرا.
لایەنێكی دیكەی كۆبوونەوەكە دۆخی ناوخۆی هەرێمی كوردستان بوو. تیایدا باس لە پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرا و تیشك خرایە سەر هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و پرۆسەی نووسینەوەی دەستوور.
لەمبارەیەوە نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان پایەندە بەوەی هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا بكرێن و دەستووریش دەبێ كۆكەرەوە و پەسەندی هەمووان بێت و بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ بەغداش هەماهەنگی بكرێت.

نێچیرڤان بارزانی :هەرێمی كوردستان پایەندە بەوەی هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا بكرێن
نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كردەوە كە هەرێمی كوردستان پایەندە بەوەی هەڵبژاردنەكان لە كاتی خۆیدا بكرێن و دەستووریش دەبێ كۆكەرەوە و پەسەندی هەمووان بێت و بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ بەغداش هەماهەنگی بكرێت.
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.