له كۆتایی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی بیست وچواره‌می خولی یانه‌كانی ئیسپانیا، یانه‌ی ڕیال مایۆركا میوانداری یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباوی كرد، له‌ئه‌نجامدا، یاریه‌كه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی ڕیال مایۆركا ته‌واو بوو.
له خوله‌كی بیست و دوو یاریزان سالڤا سیڤێله به سوود وه‌رگرتن له لیدانێكی سزا گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌ی ڕیال مایۆركا به‌ده‌ست هێنا، چه‌ند خوله‌كێك دواتر یاریزان ئه‌نجێل لویس رۆدریگز گۆڵی دووه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام ته‌واو بوو.
له گێمی دووه‌م یاریزانانی ئه‌تله‌تیك بلباو به هێرشه‌وه ده‌ستیان به یاری كرد و له خوله‌كه‌كانی په‌نجاو نۆ و شه‌ست و یه‌ك له ڕێی هه‌ردوو یاریزان رائول گارسیا و ئه‌لیكس بێرینگوێر جیاوازی گۆڵه‌كانیان یه‌كسان كرده‌وه ، دوا به دوای هێرشی به‌رده‌وامی هه‌ردوو لا له خوله‌كی هه‌شتاوهه‌شت یاریزانی یانه‌ی ئهتهلتیك بلباو ئۆنای سیمۆن گۆڵێكی به هه‌ڵه له تیپی خۆیان تۆمار كرد .
به‌م ئه‌نجامه یاریه‌كه به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ ته‌واو بوو و ڕیال مایۆریكا بیست و شه‌ش خاڵی هه‌یه و له پله‌ی پازده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت و ئه‌تله‌تیك بلباویش سی‌و چوار خاڵی هه‌یه و له پله‌ی هه‌شته‌م دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.