Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 23:32

ژمارەی كاندیدانی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق گەیشتە 60 كەس

تا ئێستا 60 كەس خۆیان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق كاندیدكردووە، بەڵام تا ئێستا وادەی سازكردنی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەركۆمار دیاری نەكراوە.
کوردستان TV
100%

بڕیاربوو رۆژی حەوتی شوباتی 2022، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەركۆماری نوێ ئەنجام بدرایە، بەڵام بەهۆی ئەوەی رێژەی یاسایی ئامادەبوون بۆ دانیشتنەكە تەواونەبووە، دانیشتنەكە ئەنجام نەدرا، ئەمەیش دوای ئەوەی رۆژی 31ی مانگی رابردوو ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ناوی 25 كاندیدی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق كە پەسەندكرابوون راگەیاندبوو.
رۆژی هەشتی ئەم مانگە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی بۆ جاری دووەم كردنەوەی دەرگای خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق راگەیاند، تا ئێستا 60 كەس خۆیان بۆ پۆستی سەركۆمار كاندیدكردووە.
دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەركۆماری عێراق، رۆژی نۆی ئەم مانگە كرابوویەوە، رۆژی 13ی ئەم مانگە پێشكەشكردنی سیڤی كاندیدانی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق سیڤی بە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆتایی هات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە دەست كەوتوون، دوای ئەوەی بۆ دووەمجار دەرگای خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق كرایەوە، تا ئێستا 60 كەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە كاندیدكردووە و دیارترین ناوی نوێی كاندیدانی پۆستی سەرۆككۆماری عێراق ، كاندیدی پارتی كوردستان، رێبەر ئەحمەدە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، تا ئێستا وادەی سازكردنی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق دیاریی نەكراوە، بەڵام دوای یەكلاییكردنی ناوی كاندیدان، وادەی سازكردنی دانیشتنەكە دیاریی دەكرێت.
بەپێی نەریتێك كە لە دوای ساڵی 2005ـەوە لە عێراق پەیڕەو دەكرێت، پۆستی سەركۆمار بۆ كورد، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ سوننە و سەرۆكوەزیران بۆ شیعە بووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.