Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 06:57

دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا درایە کارەبای ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران، ڕاپەڕین و زاخۆ

کوردستان TV
100%


ئەردەلان شوکری بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا، بە مەبەستی چۆنییەتی پێدان و بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبەری گشتی بە هەر سێ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، راپەڕین و زاخۆ لەگەڵ بەڕێوەبەرانی دابەشکردنی کارەبای هەر سێ ئیدارەکە کۆ بووەوە. 
بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای هەر سێ ئیدارەکە، کە راستەوخۆ نەکراونەتەوه بەڕێوەبەرایەتیی گشتی،  ڕاستەوخۆ بە وەزارەتی کارەباوە دەبەسترێنەوە و لە سنووری جوگرافیای خۆیان، هاوشێوەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆی گەرمیان، بە دەسەڵاتی بەڕێوەبەری گشتییەوە،  کاروبارەکانیان رایی دەکەن.
بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای هەر سێ ئیدارەکە لە کۆبوونەوەکەدا، شارەزایی چۆنییەتی بەکارهێنانی دەسەڵاتی بەڕێوەبەرە گشتییەکان لە بواری ئیداری و تەکنیکی بوون. 
بەرپرسانی بەشە جیاوازەکانی وەزارەتی کارەبا لە کۆبوونەوەکەدا، بە شێوەیەکی پراکتیکی شێوازی مامەڵە کردنی کارەبای هەرسێ ئیدارەی سەربەخۆ وەک بەڕێوەبەرایەتیی گشتی خستیانەڕوو، کە پێویستە وەک بەڕێوەبەرێکی گشتی کاروبارەکانیان بەڕێوە ببەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.