كورتی باڵا واته درێژی مرۆڤ كه‌متر بێت له باڵای ئاسایی به گوێره‌ی ته‌مه‌ن، ره‌گه‌ز، كێش ده‌توانرێت ده‌ستنیشان بكرێت،له‌م باره‌ییه‌وه د. رێباز ئهحمهدپزیشكی شاره‌زا له ته‌ندروستی و نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی منداڵان ده‌ڵێت" كاتێ منداڵ كه‌متر بێت به‌گوێره‌ی چارتی گه‌شه‌ی منداڵ، باڵای مرۆڤ به‌گشتی له ته‌مه‌نی ۲٥ ساڵ ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام زۆربه‌ی كچان له ۱۷ ساڵ و نیو و كوڕان له ۱۸ ساڵدا گه‌شه‌ی باڵایان ئه‌وه‌ستێت".
هه‌روه‌ها د. رێباز هۆكاره‌كانی كورته باڵایی منداڵان به‌چه‌ند خاڵێك ده‌ستنیشان ده‌كات لێره‌دا ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ین:
-بۆماوه (genetic) ، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه باوك یان دایكی یاخود هه‌ر دووكیان كورته باڵا بوون چاوه‌ڕوان كراوه كه ئه‌و منداڵه باڵاكه‌ی كورت بێت.
- به‌دخۆراكی (malnutrition )
- كه‌می ڤیتامین D و ئێسكه نه‌رمه
- كه‌می یان سستی و نه‌بوونی هۆرمۆنی گه‌شه
- شه‌ونخوونی و كه‌مخه‌وی و تێك چوونی خه‌و
ـــ نه‌خۆشی درێژ خایه‌ن وه‌ك شه‌كره، سستی گورچیله، ره‌بۆ، سك چوونی به‌رده‌وام و هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌رسی درێژ خایه‌ن.
- هه‌ندێك جۆری كه‌م خوێنی وه‌ك تالاسیمیا و كه‌مخوێنی تر .
- قه‌ڵه‌وی له منداڵان هۆكارێكی تره بۆ كورتی باڵا
- كۆرپه‌ی ناكام و بوونی به‌دخۆراكی له دایك دا كاتی سكپڕی.
- نه‌خۆشی بۆماوه‌یی وه‌ك كۆنیشانه‌ی داون و نه‌خۆشی كوشینگ.
- سستی غوده‌ی ده‌ره‌قی(Thyroid diseases)
- هۆكاری سایكۆلۆژی (Psychological factors) وه‌ك بێبه‌شبوون له سۆزی دایك و باوك یان له‌ده‌ست دانی دایك و باوك كه‌سێكی نزیك، هه‌روه‌ها بوونی سترێسی زۆر و به‌رده‌وام.
ـــ به‌كارهێنانی ده‌رمانی ستیرۆید وه‌ك دیكسۆن و كۆرتیزۆن ...هتد.
ـــ نه‌خۆشی بۆماوه‌یی بڕبڕه‌كان و نه‌رمی كڕكڕاگه و شه‌له‌ل ده‌ماغ.
-كورته‌باڵایی جه‌سته‌یی(Constitutional) له‌م حاڵه‌ته‌دا ئێسكی منداڵه‌كه گه‌شه ناكات وه‌ك پێویست و له ئێسكی منداڵێكی ته‌مه‌ن بچوكتر له ته‌مه‌نی خۆی ده‌چێت، دوای باڵغ بوون باڵای منداڵه‌كه زیاد ده‌كات .
نیشانه‌كانی كورته‌باڵایی چین؟
كورته باڵایی به‌وه ده‌ناسرێته‌وه كه باڵایی مرۆڤ كه‌متر بێت له باڵایی ئاسایی به گوێره‌ی ته‌مه‌ن، ره‌گه‌ز، كێش ده‌توانرێت ده‌ستنیشان بكرێت، كاتێ منداڵ كه‌متر بێت به‌گوێره‌ی چارتی گه‌شه‌ی منداڵی یاخود به‌راورد بكرێت به لیستی نموونه‌ی باڵا به گوێره‌ی ته‌مه‌ن و ره‌گه‌ز، پزیشك ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی گشتی باڵایی چاوه‌ڕوانكراو و ئاسایی ئه‌و كه‌سه له كاتی پێگه‌شتندا به چه‌ند هاوكێشه‌یه‌ك ده‌ست نیشان بكات كه پشت به باڵایی باوك و دایكی منداڵه‌كه ده‌به‌ستێت.
ئه‌و پشكنینانه پزیشكیانه چین كه پێویسته له كاتی كورتی باڵادا ئه‌نجام ده‌درێن؟
-پشكنینی هۆرمۆنی گه‌شه، كه پیویسته دوو جار خوێن وه‌ربگیرێت كه ده‌بێ یه‌ك كاتژمێر له نێوانیاندا بێت، له‌گه‌ڵ هۆرمۆنی گه‌شه‌ی له ئه‌نسۆلین چوو IGF 1
- پشكنینی غوده‌ی ده‌ره‌قی TSH. T4.
- پشكنینی رێژه‌ی خوێن و ڤیتامین (D C B) و كانزاكان.
- پشكنینی میز، گورچیله و پیسایی.
- پشكنینی شه‌كره FBS
- تیشكی ئێسك بۆ ده‌ستی چه‌پ و بڕبڕه‌كان و هه‌ندێ حاڵه‌ت، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه سۆنار و تیشكی ته‌نووری بوێت.
- پشكنینی كرۆمۆسۆمی تایبه‌ت به نه‌خۆشی بۆماوه‌یی له كاتی پێویستدا.
شێوازی چاره‌سه‌ركردنی كورتی باڵاله منداڵاندا چۆنه؟
-ده‌ست نیشانكردنی جۆره‌كه و هۆكاری كورته باڵایی و چاره‌كردن به‌پێی هۆكار.
- پێدانی هۆرمۆنی گه‌شه له كاتی نه‌بوون یان كه‌می هۆرمۆنی گه‌شه كه زۆر جار به ده‌رزی ژێر پێستS.C ده‌درێت به منداڵه‌كه.
- خۆراكی ته‌ندروست و ده‌وڵه‌مه‌ند به پڕۆتین و ڤیتامین D C B و كانزاكان وه‌ك كالسێوم، مه‌گنسێوم، زنك و ئاسن.
- وه‌رزشكردنی به‌رده‌وام رۆژانه و به شێوازی رێك.
- رێكردنهوهی خه‌و و دوور كه‌وتنه‌وه له شه‌ونخوونی.
- دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ندێك ده‌رمان و خووی نا ته‌ندروست.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.