Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 06:57

ئافره‌تێك ده‌ستگیركرا كه‌ به‌چه‌قۆ هێرشیكردبووه‌ سه‌ر ئافره‌تێكی بەتەمەن و به‌زۆر پاره‌ى لێسه‌ندبوو

کوردستان TV
100%


مه‌فره‌زه‌كانى به‌شى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان - نوسینگه‌ى ڕۆژهه‌ڵات ئافره‌تێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌چەقۆ هێرشى كردبووه‌ سه‌ر ئافره‌تێكی  به‌ته‌مه‌ن کە کەسی نزیکی خۆی بوەو به‌زۆر پاره‌ى لێسه‌ندبوو .
له‌راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دواى ئه‌وه‌ى مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیس ئاگاداركرایه‌وه‌ له‌بونى ڕوداوێكى هێرشكردنه‌ سه‌ر ئافره‌تێكی به‌ته‌مه‌ن، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانى نوسینگه‌ى نه‌هێشتنى تاوانى ڕۆژهه‌ڵات چونه‌ شوێنى ڕوداوه‌كه‌و دواى وه‌رگرتنى بڕیارى دادوه‌ر توانرا تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت. 
تۆمەتبارەکە بەچەقۆ ھێریشیکردبوە سەر کەسێکی نزیکی خۆی کەئافرةتيَكي بەتەمەن بووەو  برینداری کردبو، وە بڕى 18 هه‌زار دۆلارى ئه‌مریكى و یه‌ك ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار دینارى به‌زۆر لێسه‌ندووه‌.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (گ ، ى ، ف) له‌دایكبووى 1973 به‌بڕیارى  دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و ده‌ستیشگیراوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و پارانه‌دا كه‌ بردویه‌تى له‌گه‌ڵ چه‌قۆیه‌كدا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.