Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 06:57

ڕاپۆرتی کۆتایی پڕۆژە یاسای چەک لە هەرێمی کوردستان ئامادەکرا

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە ۲۰۲۲/۲/۱٥، بەسەرپەرشتی د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و بە ئامادەبوونی مونا نه‌بی قەهوەچی سکرتێری پەرلەمان، بەمەبەستی تاوتوێکردنی ڕاپۆرتی هاوبەش لەسەر پڕۆژەیاسای چەک لە هەرێمی کوردستان، هەردوو لێژنەی یاسایی و لێژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڤاڵا فەرید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان شاندی یاوەرییان ئامادەیبوون.
سەرەتا د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، جەختی لە گرنگی پڕۆژەیاسای چەک لە هەرێمی کوردستان کردەوە، کە پێویستە یاسایەک بێت هەڵگرتنی چەکی تێدا ڕێکبخرێتەوە، و خواستی هەموو ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانی تێدا جێ ببێتەوە.
لەلایەن خۆیەوە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەبەستی بەشداری کردنییان لە کۆبوونەوەکە خستەڕوو، کە بۆ چارەسەر کردنی ئەو کێشە و گرفتانەیە کە لە نێو پڕۆژەیاساکەدا ڕای جیاوازی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستانی لەسەر دروستبووە.
پاشان لەلایەن سەرۆک و ئەندامان و ڕاوێژکارانی هەردوو لێژنەی یاسایی و لێژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، سەرجەم ماددە و بڕگە و پێشنیارەکانی ئەندامانی پەرلەمان خرانەڕوو، و لەلایەن ئامادەبووانەوە تاوتوێ و گفتوگۆی تێروتسەلیان لەبارەوە کرا، هاوکات ڕاپۆرتی کۆتایی پڕۆژە یاساکە ئامادەکرا، بۆ ئەوەی لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی سێیەمی بۆ بکرێت و دەنگی لەسەر بدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.