لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی سەربەدەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەپارێزگای سەڵاحەددین باکووری ئەو وڵاتە، حەوت تیرۆریستیی داعش دەستگیرکران.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاوی کردەوەکەھێزەکانی ئاسایشی نیشتمانیی ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لەسنووری قەزای شەرگات باکووری پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووەکەلەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، حەوت تیرۆریستیی داعش دەستگیرکراون و باسی لەوەش کردووەکەدەستگیرکراوەکان لەبەناو کەرتی دیجلەسەربەداعش چەکداربوون.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کەتیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لەمیانی لێکۆڵینەوەکاندا، دانیان بەوەدا ناوەکە پاڵپشتی لۆجستییان بۆ تیرۆریستانی داعش لەچیای مەخوور و سنووری قەزای شەرگات گواستووەتەوە.
هەروەها رایگەیاندووە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان رادەستی دادگا کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.