له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراواندا، به‌ئاماده‌بونی راوێژكارانی باڵای هاوپه‌یمانان، پرسی چاكسازی و دواین پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رده‌وامیدان به پڕۆسه‌ی خانه‌نیشینی و پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران، له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی چڕ‌و به‌رهه‌مداری له‌باره‌وه كرا.
ئه‌مڕۆ 15ی 2ی 2022 له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی باڵادا له‌دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه و د. عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچونی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و كۆلۆنێل دۆگلاس و كۆلۆنێل پاول و كۆلۆنێل ده‌یڤد، راوێژكارانی باڵای ئه‌مریكا و هۆڵه‌ندا و به‌ریتانیا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و بۆردی باڵای چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و تیمی به‌دواداچوونی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی ئێستای چاكسازی و لهمپهڕو ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌و پڕۆسه‌یه كرا.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، وەزیری پێشمەرگە: "بە گرنگیەوە باسی له هه‌مه‌ئاهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی هاوپەیمانانی کرد، کە پێکهاتووە لە میكانیزمه‌كانی پڕۆژه پێشنیاركراوه‌كانی چاكسازی و یاسای چاكسازی له وەزارەتی پێشمەرگە، هه‌روه‌ك ستایشی هێزەکانی هاوپەیمانانی كرد بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و پاڵپشتی بەردەوامی هاوپەیمانان بۆ پڕۆسەی چاکسازی و رێکخستنەوەی هێزەکان، كه بۆته هۆكاری پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر پیشمه‌رگه‌و و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانستی سه‌ربازیان له‌ته‌واوی سێكته‌ره‌كانه‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، دووپاتیكرده‌وه پڕۆسه‌ی خانه‌نیشینی به‌رده‌وام ده‌بێت و راشیگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ ته‌واوكردنی دۆسیه و خشته‌ی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران ته‌واو بوه‌و چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ن له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بۆ ئه‌مه‌ش داوایكرد، فه‌رمانگه‌ی به‌دوا داچوون هه‌وڵه‌كانی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ته‌واوكردن و به‌زوویی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خشتانه، كه مافێكی یاسایی و ئاسایی ئه‌فسه‌رانه.
راوێژكارانی هاوپه‌یمانی سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه خسته‌ڕوو، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، پێشـكهشی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌و له‌وێدا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش داوایانكرد فه‌رمانگه‌ی به‌دواداچوون و هه‌ماهه‌نگی كار بۆ خێرا جێبه‌جێكردن و گه‌ڕانه‌وه و په‌سندكردنی ئه‌و پـڕۆژانه بكات، كه له ئێستادا گرنگی و بایه‌خی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی پڕۆسه‌كه‌دا.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌كرد:" دڵخۆشن به پێشكه‌وتنه‌كانی پێشمه‌رگه و پاڵپشتیەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی ده‌بێت و لەم ڕێگەیەوە پڕۆژەی باشتری سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگە جێبەجێ دەکەن و هەوڵهكانیشیان له پێناو به‌دیهێنانی ئامانج و ناوه‌ڕۆكی رێفۆرمی چاكسازی سه‌ربازیه بۆ دروستكردنی هێزێكی یه‌كگرتووی تۆكمه و سه‌رده‌میانه.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، ئه‌ندامانی بۆردی باڵای چاكسازی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راپۆرته‌كانی خۆیان له‌باره‌ی پڕۆژه پێشنیاركراو و جێبه‌جێكراو ئه‌و پڕۆژانه‌شی له‌بواری جێبه‌جێكردندان خسته‌ڕوو، له‌مباره‌یه‌شه‌وه سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون رونكردنه‌وه‌ی دروست و پوختی له‌سه‌ر كۆی پێشنیاره‌كان دا‌و، راشیگه‌یاند: له‌رێگه‌ی تیمهكانیانیانهوه داواكان ده‌گه‌یننه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و چاودێری گه‌ڕانه‌وه‌و جێبه‌جێكردنیشی ده‌كه‌ن.
هاوپه‌یمانان: بۆ گه‌شه و پێشكه‌وتنی زیاتری چاكسازی له‌پشتیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.