ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ سێشه‌م له په‌یامێكدا داوای له په‌رله‌مانی عێراق كرد ده‌ست به ڕۆلی چالاكی خۆی بكات و ڕێگه له ده‌ستوه‌ردانی حزبی و سیاسی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بگرێت.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: پێویسته په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی زۆرینه‌ی نیشتمانی و حكوومه‌تی چاكسازی.
ڕاشیگه‌یاند: كاری په‌رله‌مان ته‌نیا بریتی نییه له پێكهێنانی حكوومه‌ت و دیاریكردنی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه، به‌ڵكو كاری كاراكردنی ڕۆلی چاودێری و یاسادانانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی سته‌ملێكراو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه پێویسته په‌رله‌مان و لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ڕۆلی چاكسازی و لێكۆڵینه‌وه بگێڕن له داواكردنی گه‌نده‌ڵكاران و ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من له خزمه‌تكردنی میلله‌ت.
داواشی له په‌رله‌مانی عێراق كرد ده‌ست به ڕۆلی چالاكی خۆی بكات و ڕێگه له هه‌موو ده‌ستوه‌ردانێكی حزبی و سیاسی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.