سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ وڵاتی قه‌ته‌ڕ، سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی قه‌ته‌ڕ (Qatar Foundation)ی كرد.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ سێشه‌م له یه‌كه‌م ڕۆژی گه‌شته‌كه‌ماندا بۆ قه‌ته‌ڕ، له دۆحه‌ی پایته‌خت سه‌ردانی دامه‌زراوه‌ی قه‌ته‌ڕ (Qatar Foundation)مان كرد.
ڕاشیگه‌یاند: دامه‌زراوه‌ی قه‌ته‌ڕ دامه‌زراوه‌یه‌كی قازانج نه‌ویسته بۆ كاروباری توێژینه‌وه و په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی میری قه‌ته‌ڕ (شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی) و به یاوه‌ری شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی وڵاتی قه‌ته‌ڕی كرد.







کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.