لەسەر فەرمانى مەسرور بارزانی سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان هەردوو ناحییهی عەنکاوە و پیرمام بە فەرمى بوون بە قەزا.
پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشهم ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر فەرمانى کارگێرى و دەستبەکاربوونى وەک قائیمقام بەوەکالەت لە قەزاکانى عەنکاوە و پیرمام ڕادەستى رامی نوری عۆدیش وەک قائیمقامى قەزایی عەنکاوە، حامید ئیسماعیل حهمهدئەمین وەک قائیمقامى قەزایی پیرمام کرد.
لە ڕێورەسمەکەدا پارێزگارى هەولێر بەناوى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیرى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پیرۆزبایی لە قائیمقامانى هەردوو قەزاکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن و ڕایگەیاند "وەکو پارێزگاى هەولێر بە هەموو شێوەیەک پاڵپشت و هاوکارتانین لەپێناو سەرخستنى کارەکانتان و خزمەتکرنى زیاترى دانیشتووانى قەزاکانتان".
ڕاشیگهیاند: بێگومان ئەمە بەرپرسیارێتی زیاتر دەخاتە ئەستۆى ئێوە و بەرپرسانی دیکە قەزاکانى عەنکاوە و پیرمام، بۆیە دەبێت لە هەموو ڕوویێکەوە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ ئەوەى خزمەتی پترى دانیشتووانی قەزاکانتان بەشێوەیەکی گشتی و یەکسان بکەن.
پارێزگارى هەولێر هەروەها پیرۆزبایی لە دانیشتووانى قەزایی عەنکاوە و پیرمام کرد و هیواى خواست رۆژ دواى رۆژ پێشکەوتنی زیاتر بەخۆیانەوە ببین.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.