به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند، سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م گه‌نجێك به‌هۆی به‌ركه‌وتنی 4 چه‌قۆ و سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا و هاوسه‌ره‌كه‌شی بریندار بوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گەنجێک بەناوی (ق. ب. ع) لەدایکبووی ساڵی 1986، ڕەگەزی نێر، دانیشتووی قەڵادزێ - گەڕەکی ڕاپەڕین، پیشەی پێشمەرگە لە لیوای 6ی پیادە بەبرینداری گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.
ڕاشیگه‌یاند: گه‌نجه‌كه شوێنەواری 4 چەقۆی بەسەر جەستەیەوە هەبوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه لە ڕووداوەکهدا هاوسەرەکەشی بەسووکی بریندار بووه و لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستی بۆ کراوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بە گوتەی هاوسەرەکەی "بەیەکەوە ویستوویانە بچن بۆ هۆڵی ئاهەنگێک لە قەڵادزێ، به‌ڵام لەلایەن 3 کەسی ناسراوه‌وه بە چەقۆ هێرشیان کراوەتەسەر و هاوسه‌ره‌كه‌یان كوشتووه و ئه‌ویش بەسەختی بریندار بووه".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 406 لە یاسایی سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباره‌كان دەرچووە و دۆسییەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.