به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئافره‌تێكی به‌سه‌ڵاچوو له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه به چه‌قۆ ده‌كوژرێ.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌م، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی کوشتن لە بەحرکە ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
ڕاشیگه‌یاند: دەرکەوت ئافرەتێکی بەساڵاچوو لەلایەن کوڕەکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە، بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکیش ده‌ركه‌وتووه كه کوڕەکە نەخۆشیی دەروونی هەیە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئافرەتەکە تەمەنی (70) ساڵە بەناوی (هەمین عەبدوڵا محەمەد ئەمین) و کوڕەکەشی ناوی (ھ. ز. خ) تەمەنی (36) ساڵە، لە کاتی ئێستادا لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کراوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه پەڕاوی لێکۆلینەوە بۆ ڕووداوه‌كه کراوەتەوە تاکو رێرەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباری ناوبراو بگیرێتەبەر.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.