سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كورستان لهبارهی بڕیارهكهی ئهمڕۆ سێشهمی دادگای فیدڕالی عێراق ڕایگهیاند، بڕیارەکە شەڕە دژی هەرێمی کوردستان.
محهمهدی حاجی مهحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كورستان له ڕاگهیهنراوێكدا گوتی: دادگای عێراق دادگایەکی عەرەبی عێراقییە و کاریگەری شۆڤێنییەت و ڕەگەزپەرستی عەرەبی و هێزە سیاسییە عەرەبییەکانە.
ههروهها ڕایگهیاند: کورد خۆی بڕیار لە داهاتی ژێرزەمین و سەرزەمینی خۆی ئەدات، نەک نەتەوەیەک کە هیچ پەیوەندییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و نیشتمانی بە کوردەوە نییە.
ئاماژهی بهوهشدا كه ڕژێمێک نییەت و هەوڵی بڕینی مووچە و بودجە و بە داگیرکردنی کوردستان و شێلانی پێشمەرگە بە دەبابە لە کەرکووک و ناوچەکانی دیکەی کوردستان لە ناوبەرێت هەر ئەوەی لێ چاوەڕوان ئەکرێت.
دهقی بهیاننامهكهی محهمهدی حاجی مهحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كورستان:-
ئەمڕۆ دادگایەک بە ناوی دادگای فیدڕاڵی عێراقەوە کە دادگایەکی عەرەبیە لە دوری کوردستانەوە بڕیارێکی دژی کوردستان داوە، کورد نەتەوەیەکی جیاوازە، کورد عەرەب نییە، کورد سامی نییە، کورد میلەتێکەو نەتەوەیەکی سەربەخۆو خاوەنی خاک و مێژووە و خاوەنی جل و بەرگ و ڕەنگ و نەریتی کوردایەتی تایبەت بە خۆیەتی، بۆیە کەس وارسی کوردی نییە و کورد خاوەنی کەسێتی خۆیەتی، بۆیە دادگای عێراق دادگایەکی عەرەبی عێراقییە و کاریگەری شۆڤێنیەت و ڕەگەزپەرستی عەرەبی و هێزە سیاسییە عەرەبییەکانە.
کورد خۆی بڕیار لە داهاتی ژێر زەمین و سەر زەمینی خۆی ئەدات، نەک نەتەوەیەک کە هیچ پەیوەندییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی و نیشتیمانی بە کوردەوە نییە، ڕەنگە ئەو بڕیارە ئەو دادگایە لە کۆنەوە لە کەمیندا بێت بۆ کورد و چاوی بە ئازادی ئەو نیمچە سەربەخۆییەی کوردا نایەت، بەڵام ڕەنگە یارمەتیدەر یان هەندێک لایەن وەک تابوری 5 دژی کوردستان بەکاریان ئەهێنن وە هەروەها ناکۆکییەکانی ئەو دوایەی سەرۆک کۆمارە ئەو دادگا عەرەبییە بە فرسەتی بزانێت و بڕیارێکی 10 ساڵ پێش ئێستا ئەمڕۆ دەربکات.
هەموو ڕێگاکان و داهاتی ژێر زەوی و سەر زەوی هی کوردستانەو هی کوردە و کەس بۆی نییە لە دەرەوە لە باتی کورد قسە بکات و بیر بکاتەوە لەو بڕیارە کاڵ و کرچە بەپەلەیەی دادگای عێراق.
ئەوە بڕیاری شەڕە دژی هەرێمی کوردستان بۆیە پێویستە ئاوڕێک لە ڕابردووی ڕژێمەکانی پێشووی عێراق بدەنەوە کە دژی کورد بوون و چیان بەسەر هات ئەمانیش لەوان باشتر نابن.
من خۆم لە کۆنەوە چاوەڕێی بڕیاری لەو جۆرە و لەوەش زیاتر بڕیاری ئەو دادگایە -م کە شتێک نییە بە ناوی قەوارەی سیاسی هەرێمی کوردستانەوە لای ئەوان.
ڕژێمێک نییەت و هەوڵی بڕینی موچە و بودجە و بە داگیرکردنی کوردستان و شێلانی پێشمەرگە بە دەبابە لە کەرکوک و ناوچەکانی دیکەی کوردستان لە ناو بەرێت هەر ئەوەی لێ چاوەڕوان ئەکرێت، بۆیە بە توندی هەموو ئەوانە ڕەت ئەکەینەوە و داوا لە لایەنە سیاسییەکان ئەکەم چیتر ملکەچ و چاوەڕێی بەغدادی جێگای بڕیاری کوشتن و ئەنفال و کیمیاباران و زیندەبەچاڵ و وێرانکردنی زیاتر لە 4500 گوندی کوردستان نەبن.
محەمەد حاجی مەحموود
۲٠۲۲/۲/۱٥
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.