سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی بڕیارەکەی دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، بڕيارەکەی دادگەى باڵاى فيدڕاڵی له‌سه‌ر ئه‌رزى واقع قابيلى جێبه‌جێكردن نابێت.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا جەختی کردەوە "بڕياره‌کەی دادگەى باڵاى فيدراڵى كه پشتى به ياسايه‌كى سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى پێشوو به‌ستووه، بنه‌ماكانى فيدراڵى و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى پشتگوێ خستووه و له‌گه‌ڵ گيانى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵيدا نايه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌رزى واقعيش قابيلى جێبه‌جێكردن نابێت."
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:-
له‌كاتێكدا عێراق به دۆخێكى ئاڵۆزى سياسيدا تێده‌په‌ڕێت، به‌داخه‌وه بڕيارێكى دادگەى باڵاى فيدراڵيى عێراق كه ياساى نه‌وت و گازى هه‌رێمى كوردستان به ناده‌ستوورى داده‌نێت، هه‌رێمى كوردستانى تووشى نيگه‌رانييه‌كى گه‌وره كرد.
پێمانوايه ئه‌م بڕياره‌ى دادگەى باڵاى فيدراڵى كه پشتى به ياسايه‌كى سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى پێشوو به‌ستووه، بنه‌ماكانى فيدراڵى و مافه ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى پشتگوێ خستووه و له‌گه‌ڵ گيانى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵيدا نايه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌رزى واقعيش قابيلى جێبه‌جێكردن نابێت.
ئه‌م بڕياره هه‌روه‌ها كێشه‌كانى نێوان حكوومه‌تى فيدرالى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر دۆسيه‌ى نه‌وت و گاز ئاڵۆزتر ده‌كات كه به درێژاييى ساڵانى ڕابردوو هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنيان دراوه و له چه‌ند قۆناغێكدا هه‌نگاوى به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردن هه‌ڵێناوه.
پێمانوايه دادگەى باڵاى فيدڕالى له جياتى ئه‌م بڕياره، ده‌بوايه بڕيار بدات كه حكوومه‌تى فيدراڵى عێراق له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ده‌ستوور له‌سه‌ر كێشه‌كان و پرسى نه‌وت و گاز بگه‌نه چاره‌سه‌رێك كه له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدا بێت.
چاوه‌ڕوانيمان له دادگه‌ى باڵاى فيدڕاليى عێراق هه‌يه و داوا ده‌كه‌ين پێداچوونه‌وه به بڕياره‌كه‌يدا بكات و بنه‌ماكانى ده‌ستوور و سيستمى فيدرالى ڕه‌چاو بكات بۆ ئه‌وه‌ى مافه ياسايى و ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان پێشێل نه‌كرێن و نه‌بنه هۆى ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخى سياسى كه زيان به به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عيراق به‌گشتى ده‌گه‌يه‌نێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/2/15
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.