Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 03:00

ئەو دوو تۆمەتبارەی پێشمەرگەیه‌كیان كوشت خۆیان رادەستی پۆلیس كرد

کوردستان TV
100%


پۆلیسی راپەڕین رایگه‌یاند، دوو تۆمەتباری رووداوی كوشتنی پێشمەرگەكەی قەڵادزێ خۆیان رادەست كردووە و دانیان بە تاوانەكەدا ناوە.  
پۆلیسی راپەڕین لە بڵاوكراوەیەكدا بڵاویكرده‌وه‌، پاش ئەوەی ئێوارەی رۆژی سێشەممە هاووڵاتیەك لە قەڵادزێ بە چەقۆ كوژرا، دوو كەس خۆیان رادەستی هێزەكانیان لە پۆلیسی فریاكەوتنی پشدەر كرد.
 راشیده‌گه‌یه‌نن، ئەو دوو كەسە تۆمەتبارن بە كوشتنی ئەو هاوڵاتیە و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا و بە وتەی خۆیان، ئەوان لە رێگەی بەكارهێنانی چەقۆ ئەو هاوڵاتیەیان كوشتووە.
پۆلیسی راپەڕین ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، هەردوو تۆمەتبارەكە بە ماددەی 406 لە یاسایی سزدانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.