مه‌سرور بارزانی ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شێخ خالید بن خه‌لیفه سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ڕ له كۆبوونه‌وه‌دان.
به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16 ی 2 ی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وەزیری بازرگانی و وزه‌ی قه‌ته‌ڕ كۆبۆوه.
هەر ئەمڕۆش مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و میری قەتەر كۆدەبنەوە.
جێی باسە سەرلەبەیانی دوێنێ سێشەممه مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی میری قەتەڕ (شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی) و بە یاوەری شاندێكی حكوومەتی هەرێم سەردانی وڵاتی قەتەڕی كرد.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا ڕایگەیاند كە پەیام و خواستی گەلەكەی لەگەڵ خۆی بردووەتە قەتەڕ.
مه‌سرور بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ڕ له كۆبوونه‌وه‌دان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.