باش بوون و چالاك بوونی خانه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ یه‌كێكه له خاڵاكه‌كانی بوونی ته‌ندروستییه‌كی باش بۆ مرۆڤ له‌وم روانگه‌وه ڕاهێنه‌ری ده‌روونی - عه‌بدوڵا تۆفیق له‌چه‌ند رێنماییه‌كی وه‌رزشی دا ده‌ڵێت" پاش خه‌وێكی باشی ٧ تا ٩ كاتژمێری له‌ش و ده‌روون شانبه‌شانی یه‌كتر به‌لانسێكی باش بۆ ڕۆژێكی نوێ دروست ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی تۆش له‌سه‌رته ئه‌وه‌یه كه به‌ئاگایانه به گشت خانه‌كانی له‌شت بڵێی كه هه‌موویان خۆیان بۆ به‌رگری ئاماده بكه‌ن، هه‌ر وه‌ك چۆن فه‌وجێكی سه‌ربازی خۆیان بۆ به‌رگریكردن ئاماده‌ده‌كه‌ن" .
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" خانه‌كانی له‌ش زیره‌كن له گوێگرتن له سه‌رۆكه‌كه‌یان كه ئه‌ویش تۆیت، بۆیه ده‌كه‌ونه ئاماده‌باشیه‌وه و هه‌ر ماده‌یه‌كی خراپ لێیان نزیكببێته‌وه له‌ناوی ده‌به‌ن. هه‌موو به‌یانیه‌ك ئه‌وه ببینه كه تۆ چۆن له بارێكی هێمندا له گه‌ڵ خانه‌كانی له‌شی خۆتا قسه‌ده‌كه‌یت و ئه‌وانیش به‌وپه‌ڕی هۆشیاریه‌وه گوێت لێده‌گرن ".
له كۆتاییدا ئه‌م راهێنه‌ره ده‌ڵێت"ئه‌م ڕاهێنانه توانای به‌رگری له‌شت زیاتر ده‌كات و خۆشت د‌رك به‌وه ده‌كه‌یت كه تۆ ده‌توانی زۆرشت به‌كیت بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو ڕووه‌كانه‌وه باشبیت، به ته‌كنیكێكی زۆر ئاسان. چه‌ند ڕۆژێك له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌مه تاقیبكه‌ره‌وه‌و هه‌ست بكه كه تۆ باشر له خۆت شاره‌زا ده‌بیت و له هه‌مانكاتیشدا كاتدان به‌خۆت گرنگی زیاتر ده‌بێ ".
ئا- كامران
هه‌موو به‌یانیيه‌ك به‌م ته‌كنیكه خانه‌كانی له‌شت به‌هێزبكه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.