نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له ماتيوو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى دۆخى سياسيى عێراق، به‌تايبه‌تيش دواى بڕيارى دادگاى باڵاى فيدرالى ده‌رباره‌ى كه‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا.
له‌مباره‌يه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى خوێندنه‌وه‌ى خۆى بۆ چۆنيهتيى ده‌رچوونى بڕياره‌كه و هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌رى خسته‌ڕوو، دووپاتيشى كرده‌وه كه ئه‌م قۆناغه‌ى عێراقى پێدا ده‌گوزه‌رێت وا ده‌خوازێت دادگاى فيدڕالى و هه‌موو لايه‌نه عيراقييهكانيش به دواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كاندا بگه‌ڕێن.
هه‌روه‌ها ڕووني كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه پابه‌نديى خۆى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدڕاليى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور نيشان داوه و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه خزمه‌تى سه‌قامگيرى له وڵات ناكه‌ن، بۆيه هه‌موومان ده‌بێ بۆ چاره‌سه‌رى و پاراستنى سه‌قامگيرى كار بكه‌ين.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕابوون كه دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، دۆستانى عێراق چاوه‌ڕوانيى پێكهێنانى حكوومه‌ت و سه‌قامگيرى و به‌ره‌وپێشچوونى پرۆسه‌ى ديموكراسين له عێراق، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له گرینگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدڕاليى عێراق كرده‌وه به‌تايبه‌تى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر كه هێشتا له عێراق و سوورياش مهترسييهكى ڕاستهقينهيه.
هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تيايدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان كار ده‌كات و له‌گه‌ڵ لايه‌نه سياسييه‌كان له په‌يوه‌نديدايه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتى خۆي‌دا ئه‌نجام بدرێن.
هه‌ردوولا دۆخى پێشمه‌رگه و هه‌نگاوه‌كانى چاكسازى و پرۆسه‌ى يه‌كخستنه‌وه‌يان و پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى ديكه‌ى دۆستيان خسته به‌رباس و هاوڕابوون كه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌نگاوه باشانه‌ى له‌مباره‌يه‌وه نراون، پرۆسه‌كه هێشتا كارى زياترى ده‌وێت و له‌مباره‌يه‌وه به‌رده‌واميى ئه‌مه‌ريكا و دۆستانى هه‌رێمى كوردستان پێويسته.
كه‌رتى ئابوورى و گرینگيى ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ هاندانى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى بيانى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، گرنگيى سه‌ربه‌خۆييى دادگاكان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌شى عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.