ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی كۆبووه‌وه و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕالی عێراقی تاوتوێ كرد و له‌مباره‌یه‌وه داوای له وه‌زیری نه‌وت كرد به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر پرسی نه‌وت ڕێك بكه‌ون.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی بڵاوی كرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مسته‌فا كازمی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیری نه‌وت گفتوگۆیان له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی دوێنێی دادگای باڵای فیدڕالی عێراق سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان كرد.
مسته‌فا كازمی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی ڕاسپارد گفتوگۆ و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیاكان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئالییه‌تێك بۆ ئیداره‌دانی مه‌له‌فی نه‌وت به‌گوێره‌ی بڕگه‌كانی ده‌ستووری عێراق و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمانی بدۆزنه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌روه‌ها وه‌زیری نه‌وتی ڕاسپارد ڕاوێژ له‌گه‌ڵ شاره‌زا و پسپۆڕان له ناوه‌خۆ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی هونه‌ری و كاتی بۆ ئه‌م بابه‌ته بدۆزنه‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی به‌رده‌وامی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كان دژ به چه‌كدارانی داعش و چاودێری نرخی خۆراك و چه‌ند پرسێكی تری په‌یوه‌ست به عێراق كران.
جێی باسه دوێنێ سێشه‌م دادگای باڵای فیدڕالی بڕیارێكی دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و یاسای نه‌وت و گازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ژماره 22 له سالی 2007 به نایاسایی و ناده‌ستووری دانا، ئه‌م بڕیاره‌ش ناڕه‌زایی هاووڵاتییان و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له شه‌قامی عێراقیشی لێ كه‌وته‌وه و بڕیاره‌كه‌یان به سیاسی و ناده‌ستووری وه‌سف كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.