سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ حه‌لبووسی ده‌گاته شاری قاهیره به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له 32مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی.
ڕاشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ حه‌لبووسی، شاندێكی په‌رله‌مانی عێراق به‌ره‌و قاهیره به‌رێ ده‌كه‌ون.
جێی باسه سبه‌ی پێنجشه‌م 32مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی به به‌شداریی ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی یاسادانانی وڵاتانی عه‌ره‌بی له شاری قاهیره ده‌ست پێ ده‌كات و ماوه‌ی 2 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.