ئینتیفاز قه‌نبه‌ر سه‌رۆكی ده‌زگای موسته‌قبه‌ل و شرۆڤه‌كاری سیاسی عێراقی دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕالی سه‌باره‌ت به پرسی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، عێراق ئێستا له مه‌ترسیدارترین كوده‌تا دژ به دیموكراسی نزیك ده‌بێته‌وه.
قه‌نبه‌ر له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی به‌كرێگیراوانی ئێران له هه‌ڵبژاردنه‌كان شكستیان خوارد، ئێران له ڕێگه‌ی دادگای فیدڕالی قه‌ره‌قۆزه‌وه ده‌یه‌وێ شكست به پڕۆسه‌ی سیاسی بهێنێ و هه‌روه‌ها گلۆپی سه‌وزیش بۆ مانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و حكوومه‌ت لاوازه‌كه‌ی عێراق هه‌ڵبكا بۆ ئه‌وه‌ی تا كاتێكی زیاتر بتوانێ به ئاسانی كۆنتڕۆلی ده‌سه‌ڵاته‌كان بكات.
ڕاشیگه‌یاند: دوێنێ سێشه‌م دادگای فیدڕالی قه‌ره‌قۆز له‌یه‌ك كاتدا 3 بڕیاری ده‌ركرد، بێگومان ئه‌ویش به ڕێكه‌وت نییه.
بڕیاره‌كان برێتی بوون له:-
1- مانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆك هه‌رچه‌نده ماوه‌كه‌ی كۆتایی هاتووه.
2- دوورخستنه‌وه‌ی هوشیار زێباری كه سه‌ركه‌وتنی له ڕكابه‌رییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی مسۆگه‌ر بوو.
3- ده‌ركردنی بڕیاری ناده‌ستووری یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان.
جێی باسه دوێنێ سێشه‌م دادگای باڵای فیدڕالی عێراق بڕیارێكی دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركرد و یاسای نه‌وت و گازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ژماره 22 له سالی 2007 به نایاسایی و ناده‌ستووری هه‌ژمار كرد، لای خۆشییه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێم و زۆرێك له كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی عێراق و كوردستان بڕیاره‌كه‌یان به ته‌واو سیاسی و ناده‌ستووری دژ به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌ترسی له‌سه‌ر دیموكراسی عێراق وه‌سف كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.