Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 00:22

وەزارەتی دارایی لەبارەی دابەشکردنی مووچە بڕیاری دا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، بەهۆی دواخستنی 200 ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان، بڕیار درا لە داهاتی نەوتی مانگی 2 دابەشکردنی مووچەی مانگی ڕابردوو بەردەوامی پێ بدرێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی مووچەی فەرمانبەران زیاتر دوانەکەوێت.

لە ڕاگەیەنراوی وەزارەتەکە هاتووە "‏‎جارێكی دیكه‌ وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ئەو (200 ملیار)  دینارەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرا دواخستووە."

ئەوەشی خستەڕوو "هەرچەنده بەپێی یاسای بوودجەی عێراقی فیدراڵی ساڵى(2021) دەبوو لەو بڕە زیاتری  بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (1)تاوەکو ئه‌مرۆ( 16/شوباتی 2022) ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تاڕادەیەک خاوبووەتەوە."

ئاماژەی بەوەشدا "بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی (شارەوانی و گەشتوگوزار، خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، کارەبا، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی پەرلەمان، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، خانەنشینی سەربازی و شارستانی ) زیاتر دوانەکەوێت، بڕیارماندا لە داهاتی نەوتیی مانگی  2/ 2022 دابەشکردنی مووچەی مانگی (1) بەردەوام بێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.