Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 00:14

ئیسرائیل هێرشی كردە سەر ژمارەیەك خاڵی سەربازیی لە باشووری دیمەشق

- ئاژانسی هەواڵیی "SANA"ی سەربە رژێم بڵاوی كردەوە، ئیسرائیل بە مووشەكی زەمین-زەمین هێرشی كردووەتە سەر ژمارەیەك خاڵی سەربازیی لە باشووری دیمەشق.
کوردستان TV
100%

رژێمی بەشار ئەسەد، بانگەشەی ئەوە كرد كە ئیسرائیل بە مووشەكی زەمین-زەمین هێرشی كردووەتە سەر چەند خاڵێكی سەربازیی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا.
ئاژانسی هەواڵیی "SANA"ی سەربە رژێم، بەپشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەكان، بڵاوی كردەوە كە كاتژمێر 23:35 بە كاتی ناوخۆ، ئیسرائیل بە مووشەكی زەمین-زەمین هێرشی كردووەتە سەر ژمارەیەك خاڵی سەربە هێزەكانی رژێمی ئەسەد لە دەورووبەری ناحیەی زاكیە باشووری دیمەشق.
لە هەواڵەكەدا باس لەوە كراوە كە دەنگی تەقینەوە بیستراوە و هاتووە لەو هێرشەدا كە لە بەرزاییەكانی جۆلانی داگیركراوەوە ئەنجامدراوە، زیانی ماددیی كەوتووەتەوە''.
لە دیمەشق و دەورووبەری جگە لە خاڵی سەربازیی سوپای رژێم، خاڵی سەربازیی گرووپە تیرۆریستییەكانی ژێر فەرمانی سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵڵا جێگیركراون.
ئیسرائیل لە دەسپێكی جەنگی ناوخۆیی سووریا لە 2011ەوە ماوە ماوە هێرش دەكاتە سەر خاڵە سەربازییەكانی گرووپەكانی سەربە ئێران و رژێمی بەشار ئەسەد.

بەرپرسانی ئیسرائیل بە گشتی خۆیان دەدزنەوە لە لێدوان دان لەبارەی ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر خاكی سووریا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.