له باخچه‌ی مناڵان چه‌ندین یاری جۆراجۆری فێركاری بوونیان هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی مناڵ فێری ره‌وشت و رفتاری چاك وباش بكرێت ،بێگومان شێواز له هه‌موو یارییه‌ك دا گرنگه لێردا باس له یاری (كورسی) ده‌كه‌ین كه‌له‌وانه‌یه زۆربه‌مان له كاتی مناڵی چ له قوتابخانه یان له باخچه‌ی مناڵان ئه‌نجامان دابێت ، بازانین ئه‌م یارییه (كورسی) شێواز و ئامانج له‌لای خۆمان له‌گه‌ڵ وڵاتی ژاپۆن دا چۆنه:
له لای ئێمه نۆ كورسی بۆ (10) مناڵ ئه‌هێنن به‌مناڵه‌كان ئه‌ڵێن ئه‌وه‌ی كورسی به‌ده‌ست بهێنێت براوه ئه‌بێت ئه‌وه‌شی بێ كورسی مایه‌وه له یارییه‌كه ده‌رئه‌كرێت، پاشان هه‌ر جاره و ژماره‌ی كورسییه‌كان كه‌م ئه‌كه‌رێنه‌وه ومناڵێك ده‌رئه‌كرێت هه‌تا له كۆتایدا یه‌ك مناڵ ئه‌مێنێته‌وه وئاشكرا ئه‌كرێت كه ئه‌و مناڵه براوه وسه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
لێره‌وه مناڵ فێری ئه‌و یاساییه ئه‌كرێت كه ئه‌ڵێت:
(ته‌نها خۆم ) وه‌بۆ ئه‌وه‌ی براوه بم ئه‌بێت پاڵ به‌كه‌سانی تره‌وه بنێم لایان بده‌م له سه‌ر ڕێگاكه‌م، بۆئه‌وه‌ی یه‌كه‌م بێت.
به‌ڵام بازانین له وڵاتی ژاپۆن ئه‌م یارییه به چ شێوازێك ئه‌نجام ده‌ده‌رێت
له باخچه‌ی مناڵانی وڵاتی ژاپۆن نۆ كورسی ئه‌هێنن بۆ (10) مناڵ هه‌مان یاری ئه‌كه‌ن به‌ڵام جیاوازییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ،ئه‌وان پێیان ئه‌ڵێن ژماره‌ی ئێوه له كورسییه‌كان زیاتره ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه كورسی ده‌ست نه‌كه‌وت هاورێكانی له ده‌ست ئه‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موو مناڵه‌كان هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ن كه‌سیان نه‌كه‌وێت وبێ به‌ش نه‌بێت له كورسی ،یه‌كتر له ئامێز ئه‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌موو مناڵه‌كان له سه‌ر كورسییه‌كان دابنیشن پاشان هه‌ر جاره‌و ژماره‌ی كورسیه‌كان كه‌م ئه‌كرێنه‌وه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی یاسای ئه‌وه‌ی كه ئه‌بێت له‌وه دڵنیا بن كه‌س بێ كورسی نه‌مێنێته‌وه هه‌تا هاورێكانی له ده‌ست نه‌دات .
لێره‌وه مناڵ فێری ئه‌و یاساییه ئه‌بێت كه ئه‌ڵێت :
( براوه نابم ئه‌گه‌ر یارمه‌تی كه‌سانی تر نه‌ده‌م )
بۆیه ده‌بێت هه‌موومان ئه‌وه بزانین یارمه‌تی دان وهاوكاری كه‌سانی تر هه‌نگاوێكه به‌ره‌و به‌خته‌وه‌رییه‌كی گه‌وره‌تر وفراوانتر خۆشه‌ویستی له نێوان منداڵان.
ئا- مامۆستا گه‌لاوێژ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.