Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 00:34

ئه‌مڕۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با دابه‌شده‌كرێت

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ به‌رده‌وامه‌. 
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17 ى 2 ى 2022، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با بۆ مانگی 1 دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ گوتیشی له‌دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ هه‌فته‌ی داهاتووی مووچه‌ی ته‌واوی ئه‌و شوێنانه‌ دابه‌شده‌كرێت كه‌ تا ئێستا مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌. 

 له‌ راگه‌یاندراوێكیشدا، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند، بەهۆی دواخستنی 200 ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان، بڕیار درا لە داهاتی نەوتی مانگی 2 دابەشکردنی مووچەی مانگی ڕابردوو بەردەوامی پێ بدرێت، ئەمەش لەپێناو ئەوەی مووچەی فەرمانبەران زیاتر دوانەکەوێت.
 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌ ‏‎جارێكی دیكه‌ وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی ئەو (200 ملیار)  دینارەی کە وەک سلفە بۆ تەواوکاری دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەکاردەهێنرا دواخستووە.
ڕاشگه‌یاندراوه‌، هەرچەنده بەپێی یاسای بوودجەی عێراقی فیدراڵی ساڵى(2021) دەبوو لەو بڕە زیاتری  بناردایە، بەڵام بۆ مانگی (1)تاوەکو دوێنێ( 16/شوباتی 2022) ئەو بڕەشی نەناردووە، بۆیە دابەشکردنی مووچە تاڕادەیەک خاوبووەتەوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.