سەرۆك مەسعود بارزانی و ماوریزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و هەنگاوە دەستورییەكانی دوای دانیشتنی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕیارەكانی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق ئاڵوگۆڕكرد.
رۆژی پێنجشەممە 17ـی شوباتی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماوریزیۆ گرێگانتی باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا كە میشێل كامیرۆتا كونسوڵی ئیتالیا لە هەولێریش ئامادەی بوو ، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و هەنگاوە دەستورییەكانی دوای دانیشتنی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕیارەكانی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق ئاڵوگۆڕكران.
هەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق پێزانینی بۆ قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە شەری تیرۆرستانی داعش هەبوو، جەختی لەوە كردەوە كە ئیتالیا لەگەڵ هاوپەیمانان بەردەوام دەبێ لە پاڵپشتیكردنی پێشمەرگە و هێزەكانی عێراق.
لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی مێژوویی نێوان هەردوولا، جەخت كرایەوە لە پەرەپێدان و قوولكردنی دۆستایەتی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ئیتالیا و بەهێزكردنی پەیوەندی نێوان وڵاتی ئیتالیا و هەرێمی كوردستان.
بارودۆخی ناوخۆ و هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوو و پەیوەست بە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی كوردستان لە كاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.