Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 23:06

ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كه‌ له‌لایه‌ن دادگاى هه‌ولێره‌وه‌ داواكراو بوو

کوردستان TV
100%

مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى به‌ختیارى ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگردا گرت كه‌ له‌لایه‌ن دادگاى هه‌ولێره‌وه‌  داواكراو بووه‌ .
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دواى ئه‌وه‌ى به‌نوسراوێك  ئاگاداركراینه‌وه‌ كه‌وا ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگر فه‌رمانى ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى هه‌یه‌و به‌ره‌و شارى سلێمانى هێنراوه‌ ، ده‌ستبه‌جێ پۆلیسى سلێمانى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌ستپێكردوو دواى گه‌ڕان و ده‌ستكه‌وتنى زانیارى توانرا ئۆتۆمبێله‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى به‌ختیارییه‌وه‌ ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگیرێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن: دواى ته‌واوكردنى ڕێكاره‌یاساییه‌كان ئۆتۆمبێله‌بارهه‌ڵگره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ى شارى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.