چاڵاكوانێكی سیاسی کورد کە ماوەیەک پێش ئێستا لەلایەن حکومەتی تورکیا ده‌ستگیر كرابوو ڕادەستی ئێران کراوەیەوە و گوازراوەتەوە بۆ بەندینخانه‌ی ناوەندیی ئورمیە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، چالاکوانێكی سیاسی كورد بە ناوی سەعید میرزایی ته‌مه‌ن 45 ساڵ كه له‌وڵاتی توركیا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرابوو راده‌ستی ئێران كرا.
هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، زانیاری وورد لەسەر کاتی ڕادەستکردنەوەی ئەم چالاکە سیاسییە لەلایەن تورکیاوە بە ئێران لە بەر دەست نییە و نەزانراوە کە ناوبراو چ ماوەیەک لە ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگیراوه.
دوای بەدواداچوونەکانی هەنگاو دەرکەوتووە کە سەعید میرزایی خەڵکی گوندی «گوندک مڵا» ی ئورمیەیە و نزیکەی چوار ساڵ پێش لەگەڵ بنەماڵەکەی لە هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە تورکیا.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی هاوژین و منداڵەکەی سەعید میرزایی لە بەر دەست دا نییە.
سەعید میرزایی ساڵی 2003 چووەتە هەرێمی کوردستان و بووەتە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) و نزیکەی چوار ساڵ پێش هەرێمی کوردستانی بەجێهێشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.