Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 21:47

ئیتالیا ڕۆڵی پێشمەرگە له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و تێکشکاندنی داعش بەرز ده‌نرخێنێت

کوردستان TV
100%

.سەرۆكی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئیتاڵیا دەكات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/2/2022  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە بەڕێز ماریزیۆ گریگانتێ باڵیۆزی نوێی ئیتالیا له‌ عیراق کرد.
لە دیدارێكدا  گریگانتێ خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەكاربوونی لە عیراق دەربڕی و پوختەیەكی لە كار و پرۆگرامەكانی داهاتووی پێشكەش كرد، هەروەها جه‌ختی له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری پەیوەندییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ عیراق و هەرێمی كوردستان کرده‌وه‌.
دوایین پێشهاته‌کانی شه‌ڕی دژی تیرۆر و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌کانی داعش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو. تیایدا  باڵیۆزی ئیتالیا ڕۆڵی پێشمەرگەی له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ و تێکشکاندنی داعش، بەرز نرخاند.
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەكاربوونی گریگانتێ، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و پشتگیریی خۆی بۆ پرۆگرامەكانی نیشان دا، هه‌روه‌ها خواستی هەرێمی كوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیتاڵیا بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێناندا، دووپات کرده‌وه‌.
به‌ڕێزیان تیشكی خستە سەر دۆخی ئەمنی و سیاسیی عیراق و لەمبارەیەوە جه‌ختی له‌ گرنگیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی سوپای عیراق و پێشمەرگەی لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ لەناوبردنی تیرۆر کرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاماده‌ییی هه‌رێمی کوردستانی بۆ چارەسەركردنی كێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور نیشان دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.