پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سی راگه‌یاند بۆ تۆمه‌تی دزینی ژماره‌یه‌ك ماتۆڕسكێل.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی بەحرکە، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (د. ر. م) و (ک. ر. م) بە تۆمەتی دزینی (20 ماتۆڕسکیل) لە شارۆچکەی بەحرکە دەستگیر کرد.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت: تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، کە چەندین سکاڵایان لەسەر تۆمار کرابوو، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.
پۆلیسی هه‌ولێر: 2 تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی دزینی 20 ماتۆڕسكێل ده‌ستگیر كران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.