مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌كات.
بڕیاره كۆنفرانسه‌كه سبه‌ی هه‌ینی (18ی فێبرایه‌ری 2022) ده‌ستپێبكات وماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ قه‌ته‌ر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت.
ئەمساڵ خولی 58مینی كۆنفرانسی میونشن به‌ڕێوه ده‌چێت و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیاجیا له ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مه‌ریكاوه به‌شدارن تێیدا.
بڕیاره مەسرور بارزانی لەو کۆنفرانسەدا دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و ئەمه‌ریکا هەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.