Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 21:48

سەرۆك بارزانی و سەرۆكی ڕەوتی سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەكەن

کوردستان TV
100%

سەرۆك مەسعود بارزانی و سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ پێنجشەممە لەڕێی تەلەفۆنەوە پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ كرد.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە گرتنەبەری هەنگاوی پێویست و هەماهەنگی لە هەڵوێستەكانی هاوپەیمانێتی ستراتیژیی سێقۆڵی لە قۆناخی ئێستادا كرا، ئەویش لەپێناو گەیشتن بە پێكهێنانی حكوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی.

هەر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا لەسەر پێویستیی كۆبوونەوەی هێزە پێكهێنەرانی هاوپەیمانێتیی سێقۆڵی لە ڕۆژانی داهاتوو ڕێككەوتن.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.