سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی میونشن كه بڕیاره سبه‌ی ده‌ست پێ بكات، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خۆشحاڵه به‌شداری له 58مین كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش له ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "خۆشحاڵم ده‌گه‌ڕێمه‌وه میونشن بۆ به‌شداریكردن له 58مین كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش".
ڕاشیگه‌یاند "كۆنفڕانسه‌كه له كاتێكدا به‌ڕێوه ده‌چێت كه نادڵنیاییه‌كی زۆر سه‌باره‌ت به ئاسایش و ئابووری جیهان له ئارادایه".
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "هه‌وڵ ده‌ده‌ین له دیبه‌یته‌كانی كۆنفڕانسی میونشندا بۆچوونه‌كانمان بخه‌ینه‌ڕوو".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.