ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی فێڵبازی له سنووری پارێزگای دهۆك ڕاگه‌یاند.
ئه‌نجوومه‌نه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: دواى وەرگرتنى زانیارى له‌سه‌ر کەسێك لە سنوورى پارێزگاى دهۆك كه هەستاوە بە فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندنى هاووڵاتییان بە مەبەستى دەستکەوتی دارایى لە رێگەى خۆناساندن و خۆدەرخستن وەك کەسێکى تر (انتحال الشخصیة)، ئەم کارەشی لە ڕێگەى بەکارهێنانى بەرنامەیەکى تایبەتى مۆبایلى زیرەك ئەنجامداوە.
ڕاشیگه‌یاند: بۆ ئەم مەبەستە لەلایەن تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیی دژەتیرۆرى کوردستان زانیارى لەسەر تۆمەتباره‌كه کۆکرایەوە و دەرکەوت ناوى (ر. ع. ا. ح)ە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تۆمه‌تباره‌كه لە ڕێکەوتى (9/2/2022) لەسەر بڕیارى دادوەرى لێکۆڵینەوە دەستگیر کرا.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لە دەرئەنجامى لێکۆڵینەوەکان، تۆمەتبار دانى بە تاوانەکانی دانا و پەڕاوى لێکۆڵینەوەشى بۆ کراوەتەوە بەپێى بڕیارى (160 ساڵى 1983) بە مەبەستى وەرگرتنى سزاى یاسایى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.