ئه‌مڕۆ هه‌ینی به به‌شداری شاندی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتوون له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت، 58مین كۆنفڕانسی میونشن بۆ ئاسایش له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات.
بۆ ئه‌مساڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆڕۆنا، ژماره‌ی به‌شدارانی كۆنفڕانسی میونشن سنوورداركراوه، به‌ڵام به‌هۆی گرینگی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردراوه نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌كان بكه‌ن.
له كۆنفڕانسی ئه‌مڕۆی میونشندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 35 سه‌رۆكی وڵاتان له‌گه‌ڵ 100 وه‌زیری وڵاتانی زلهێز و چه‌ندان كه‌سایه‌تی باڵای سیاسی و ئه‌منی به‌شداری ده‌كه‌ن له‌وانه‌ش كامالا هاریس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، یانس ستۆلتنبێرگ سكرتێری گشتی ناتۆ، ڤۆن دێرلا‌ین سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا، میشه‌ل چاڕڵس سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندامی G7.
كۆنفڕانسه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18/2/2022 ده‌ست پێ ده‌كات و ماوه‌ی سێ ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت تا ڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی به‌شداریكردنی له كۆنفڕانسه‌كه له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "خۆشحاڵم ده‌گه‌ڕێمه‌وه میونشن بۆ به‌شداریكردن له 58مین كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش".
ڕاشیگه‌یاند "كۆنفڕانسه‌كه له كاتێكدا به‌ڕێوه ده‌چێت كه نادڵنیاییه‌كی زۆر سه‌باره‌ت به ئاسایش و ئابووری جیهان له ئارادایه".
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "هه‌وڵ ده‌ده‌ین له دیبه‌یته‌كانی كۆنفڕانسی میونشن بۆچوونه‌كانمان بخه‌ینه‌ڕوو".
بڕیاره له 58مین كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و ئەمه‌ریکا ئه‌نجام بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.