سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ هەینی هۆشداری لە هەڕەشەکردن لە هاوپەیمانەکانی حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی دا و ڕایگەیاند، واز لە هەڕەشەکانتان بهێنن، وڵات ناگەڕێنینەوە بۆ گەندەڵکاران و نایفرۆشین بەوانەی لە پشت سنوورن.
موقتەدا سەدر لە تویتێکدا نووسیویەتی "من هەڕەشەی مردنم لێ ناکرێت، ئەو کەسە ناترسێ کە لاسایی محەممەد دەکاتەوە."
سەدر لە تویتەکەیدا دەڵێت "جارێکی دیکە دەنگی دڕندە شکستخواردووەکان بەرزدەبێتەوە و هەڕەشە لە هاوپەیمانەکانمان لە حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەکەن، لێرەوە پێیان دەڵێم واز لە هەڕەشەکانتان بهێنن، ئێمە وڵات بۆ گەندەڵکاران ناگەڕێنینەوە و نایفرۆشین بەوانەی لە پشت سنوورەوەن."
دەشڵێت "زۆرینەی خەڵک لەگەڵ حکوومەتێکی زۆرینەی نیشتمانین، دەستەوەستان ناوەستین و ڕێگە نادەین تیرۆر و گەندەڵی کۆنتڕۆڵمان بکات، مێژوومان پڕە لە خۆڕاگری."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.