هه‌ر له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئومێد نووريپوور، هاوسه‌رۆكى پارتى سه‌وزى ئه‌ڵمانيا و ئه‌ندامى لێژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا كۆبووه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و سه‌ركه‌وتنى پارتى سه‌وزى ئه‌ڵمانى له دواههڵبژاردنهكاندا، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانی بۆ په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانى دووپاتكرده‌وه كه ماوه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان درێژ كرده‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و هاوكارييه مرۆيى و سه‌ربازييانه‌ى ئه‌ڵمانيا پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستانى كردووه.
له كۆبوونه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هه‌ردوولا دۆخى سياسيى عێراق، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تيى په‌رله‌مانى عێراقيان تاوتوێ كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.