ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ شازاده فه‌يسه‌ل بن فه‌رحان ئال سعوود، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستانى سعووديه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ئێستاى عێراق خرايه به‌ر باس و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له دۆخى عێراق ده‌ڕوانێت و خه‌مخۆرى و خواستى سعووديه‌ى نيشان دا بۆ ئه‌وه‌ى عێراق بتوانێت ڕۆڵى خۆى بگێڕێته‌وه و ببێته يه‌كێک له كۆڵه‌گه‌كانى سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه‌دا.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى پێزانينى بۆ ڕوانين و هه‌ڵوێستى سعووديه، خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانى سعووديه ده‌ربڕى و سڵاو و ڕێزى ئاراسته‌ى سه‌ركردايه‌تيى سعووديه كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.