Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 19:14

سەرۆکی حکوومەت و وەزیری دەرەوەی تورکیا لەڕێی تەلەفۆنەوە قسەیان کرد

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق قسەمان کرد و بیروڕاکانمان ئاڵوگۆڕ کرد.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی "لەگەڵ هاوڕێم مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا قسەم کرد و هیوای چاکبوونەوەی خێرام لە تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ خواست."

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەش دا "لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بیروڕامان ئاڵوگۆڕ کرد لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق."

ئەمە لەکاتێکدایە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی ئەڵمانیایە و لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بەشدارە، بڕیاربوو وەزیری دەرەوەی تورکیاش لە کۆنفرانسەکە بەشداربێت، بەڵام بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا نەیتوانی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.