Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 17:56

لەمانگێكدا 55 حاڵەتی گیان لەدەستدان لەپزیشكی دادیی سلێمانی تۆمار كراوە

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 55 تەرم براوەتە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی و پشكنینیان بۆ كراوە بەمەبەستی دەست نیشانكردنی هۆكاری گیان لەدەستدانیان.
ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 11 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ و 8 گیان لەدەستدان بەهۆی سووتاوی و 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كەوتنەخوارەوە و 3 گیان لەدەستدان بەهۆی غاز و یەك حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی كارەبا و  18 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.