Erbil 38°C یەکشەممە 24 ئاب 23:23

مانگی ڕابردوو 3131 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 3131 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە لەشاری سلێمانی و 149 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1.202 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1.929 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون و 581 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 1.935 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و هەروەها  45 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.

تەندروستی کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.