بهبۆنهی 69 ساڵهی دامهزراندنی ههردوو رێكخراوی یهكێتی قوتابییان و یهكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، د.كهمال كهركوكی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکوك - گە رمیان پهیامێكی بڵاوكردهوه.
دهقی پهیامهكه:
به ناوی خوای میهرەبان
به بۆنەی یادی ( ٦٩) شەست نۆیەمین ساڵی دامەزراندنی ھەردوو ڕێکخراوی،
یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان،
گەرمترین پیرۆزبایی له دەستەی ڕێکخراوە جەماوەرییەكان و هەردوو سکرتاریەت و کادر و ئەندامان و گشت قوتابیان و لاوانی کوردستان ده کەین.
یەکێتیی قوتابیان و لاوانی
دیموکراتی کوردستان لەسەر پێشنیاری بارزانیی
نەمر دروست بوون وەکو گرینگییەکی مێژوویی بۆ بەدەستھێنانی مافە ڕەوا داگیرکراوەکانی گەلی کوردستان .
ئامانجی ئەم دوو رێکخراوه تێکۆشەرە هەر له سەرەتاوه لەسەر بنەمای تەواوی بیری دیموکراتی و ئازادی و دادپەروەری و خوێندن و زانست بووە و، لە ھەمان کاتدا قوتابخانەیەکی بەھێز و پاك بۆ پەروەردەی بیری ڕزگاریی گەل و نیشتمان لەسەر بنەمای دیموکراتی و پێکەوە ژیانی ئاشتییانە بووە، لەڕیزەکانی ئەم دوو ڕێکخراوە گرنگ و نیشتمانپەروەرە ژمارەیەکی بەرچاوی سەرکردە و کادری قارەمان و لێهاتوو که ڕۆڵ و پێگەی گرنگیان هەبووە و هەیه لە مێژووی خەباتی گەلەکەمان دا، لە ڕیزەکانی ئەم دوو ڕێکخراوە تێکۆشەرە پەروەردە بوون و ھەردوو رێکخراوی تێکۆشەریش له مێژووی پڕ سەروەریی خۆیاندا بەبێ جیاوازیی سیاسی و رەگەزیی و ئاینی و مەزهەبی ئەرکی پەروەردەیی و زانستی ونیشتمانییان
ئەنجامداوە و بەردەوام بوونە له کاروانی خەباتدا له پێناو وەدیهێنانی
تەواوی دورشم و ئامانجە پیرۆزەکانی قوتابی و لاو و گشت گەلی کوردستان.
یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان ڕۆڵی گرنگ و بەرچاو و پێگەی تایبەتیان هەبووە له قوربانیدان و گۆڕانکاری و نوێبونەوه له قۆناغه جیاجیاکانی مێژووی خەباتی گەلەکەماندا و ئێستاش ھەمان چاوەڕوانییان لێ دەکەین.
سلاو لە ئێوەی تێكۆشەر بۆ کارکردنی بەردەوام و بێ وچان بەو ھێزە پاك و لەبن نەھاتووەی ئێوەی سەربەرز و نیشتمان پەروەر و دیموکرات و ئاشتی خواز.
سلاو بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کورد و کوردستان .
سلاو له پێشمەرگە قارەمانەکان.
بەرز و پێرۆز بێت ئەم یاده پڕ شکۆیە له گشت قوتابیان و لاوانی کوردستان و گشت گەلی کوردستان.
دکتۆر کەمال کەرکوکی
سەرۆکی ئەنجومەنی
سەرکردایەتیی کەرکوك - گە رمیان
١٨-٢-٢٠٢٢
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.