له درێژه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی دووهه‌زاروبیست ودووی په‌كین، یاریزانی هۆڵه‌ندی، تۆماس كرۆل پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی له پێشبڕكێی خلیسكانی خێرای سه‌ر سه‌هۆڵ به درێژی هه‌زار مه‌تر له ئاستی پیاوان به‌ده‌ستهێنا.
كرۆلی ته‌مه‌ن بیست و نۆ ساڵ ئاستێكی به‌رزی له پێشبڕكێكه پێشكهشكردو پله‌ی یه‌كه‌می به كاتی یه‌ك خولهك و حه‌وت چركه و نه‌وه‌د و دوو له سه‌دای چركه‌یه‌ك برده‌وه كه ئه‌مه‌ش پێنجه‌م میدالیای زێڕی هۆڵه‌ندیه‌كان بوو له میانی دوازده پێشبڕكێی ئۆڵۆمپیادی زستانه‌ی په‌كین، یاریزانی كه‌نه‌دی لوران دوبرویل پله‌ی دووه‌م و میدالیای زیوی به‌ده‌ستهێنا، پله‌ی سێیه‌م و میدالیای بڕۆنزیش بووه به‌شی هاڤارد لۆرێنتزێنی نۆروێژی.
تۆماس كرۆل پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیای زێڕی له پێشبڕكێی خلیسكانی خێرای سه‌ر سه‌هۆڵ به‌ده‌ستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.