وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركردنی تیرۆریستێك و نۆ تۆمەتباری لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ھێزەكانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دیالە، زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاكە ئەنجامداوە.
باس لەوەشكراوە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكاندا، تیرۆریستێك كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكرابوو لەگەڵ نۆ تۆمەتباری دیكە، دەستگیركراون.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو كە رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر دەستگیركراوەكاندا، گیراونەتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.